Add parallel Print Page Options

31 یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،
    پەیمانێکی نوێ[a] لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و
    بنەماڵەی یەهودا دەبەستم.
32 نەک وەکو ئەو پەیمانەی
    لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم،
ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت
    بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم،
چونکە ئەوان پەیمانەکەی منیان شکاند،
    هەرچەندە من مێردی[b] ئەوان بووم.»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
33 یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە
    لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم،
فێرکردنەکەم دەخەمە ناو بیرکردنەوەیان و
    لەسەر دڵیان دەینووسم.
من دەبم بە خودای ئەوان و
    ئەوانیش دەبن بە گەلی من.
34 لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی
    یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت: ”یەزدان بناسە،“
چونکە هەموویان دەمناسن،
    لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان،
چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم،
    چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Read full chapter

Footnotes

  1. 31‏:31 بڕوانە مەتا 26‏:28 و عیبرانییەکان 8‏:13‏‏.‏
  2. 31‏:32 پەیوەندی نێوان خودا و گەلەکەی بە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد دەچووێنرێت، لە ڕووی ئەرک و وەفا و گوێڕایەڵییەوە.‏